
جەمال کۆچەر
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق مژدەیەک دەداتە فەرمانبەران و ڕایدەگەیەنێت کە حکومەت توانای دارایی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی مانگی ئایار (مانگی پێنج) دابەش بکات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی (سەباح)، رایگەیاندووە، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەراندا نییە.
ئاماژەی بەوەکردووە، “مووچە مسۆگەرە و حکومەت دەتوانێت پێش جەژن مووچەی ئەم مانگە دابەشبکات. بە شێوەیەکی ئاسایی دابەشکردنی مووچە لە 18ی مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 25ی مانگ تەواو دەکرێت، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی جەژنی قوربان و بارگرانی سەرشانی خێزانەکان، پێویستە وادەکە پێش بخرێت و ئەگەرێکی ڕاستەقینەش بۆ ئەم هەنگاوە لە ئارادایە.”
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی ساڵی دارایی و تێپەڕاندنی قەیرانی بودجە، جەمال کۆچەر ئاشکرایکرد، هەر حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت، ڕووبەڕووی سێ بژاردەی سەرەکی دەبێتەوە:
یەکەم: کارکردن بە سیستەمی 1/12: ئەم بژاردەیە کارەکان بەڕێ دەکات بەڵام جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکانی حکومەت قورس و خاو دەکات.
دووەم: ئامادەکردنی بودجەی نیمچە ساڵانە: پەسەندکردنی ئەو بودجەیەی کە پێشتر لە حکومەتی پێشوودا ئامادەکراوە بۆ ئەوەی نیوەی دووەمی ساڵ ڕێکبخاتەوە.
سێیەم: یاسایەکی هاوشێوەی “ئاسایشی خۆراک”: بە وتەی کۆچەر، ئەمە بەهێزترین ئەگەرە، چونکە کات کەمە و نیوەی یەکەمی ساڵ بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەم یاسایە دەتوانێت پێداویستییە بەپەلەکان دابین بکات.
لەکاتێکدا باس لە پێشخستنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت لە بەغدا، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی چوار دەکەن.
هەر دوێنێ یەکشەممە 10ی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە وەک پابەندییەک، بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی نیسانی هەرێم، بە شێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا پارەکە بنێرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









