
سەبەتەی خۆراک
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكمی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئاگادار كراینەوە كە ئامادەكاری دەستپێبكەین بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان، بەشەخۆراكی سێیەمی ئەمساڵ دابەشبكرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەردەوام دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئاگاداركراینەوە كە دەست بە ئامادەكارییەكان بكەین بۆ دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی بەشە خۆراكی ئەمساڵ
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا و هەفتەی داهاتووش پرۆسەی دابەشكردنی سەبەتەی نوێی خۆراك دەستپێدەكەین و هەوڵی تەواو دەدەین كە تا پێش هاتنی جەژنی قوربان، زۆرترین هاووڵاتی لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە لەسەرجەم شاروو شارۆچەكان بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان وەربگرن.
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ماددەكانی سەبەتەی نوێی خۆراك چەندین مادەی گرنگ لەخۆدەگرێت كە پێداویستی گرنگ و هەنووكەیی ڕۆژانەی هاووڵاتیانن بەتایبەت ماددەكانی لە برنج، شەكر، زەیت، ئەوە جگە لەوەی كە هەر لە بەشەخۆراكی مانگانە ماددەكانی دۆشاو، پاقلەمەنییەكان، نیسك و لەتكەنۆك دابەشدەكرێن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









