
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی زیاترلە 50 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار خستە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ بەغدا گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی نارد کە بڕەکەی نزیکەی 664 ملیار دینارە، دوابەدوای ئەوەی تەواوی پارەکە گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ناردنی داهاتی نانەوتی بۆمانگی چوار، تەیف سامی وەزیری دارایی واژۆی لەسەر گواستنەوەی پارە کردووە بۆ لقی هەولێری بانكی فیدراڵی و ئەمڕۆش نزیکەی 664 ملیار دیناری پارەی مووچە گەیشتووەتە بانکەکە، لەگەڵ هاتنی تەواوی پارەکە راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە و بە گەیشتنی تەواوی پارەكە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و سێشەممە دەستدەكریت بەدابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچە هاوشێوەی مانگە كانی پێشووە و بڕی پارەكەش هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت جیاوازییەكی ئەوتۆی نابێت و لەماوەی سێ ڕۆژدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە، یەکەم شوێنیش کە مووچە وەردەگرن خانەنشینان دەبێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پڕۆژەی ‘هەژماری من’ مووچەکانیان بەشێوەی کاش وەردەگرن، لە کاتێکدا ئەو مووچەخۆرانەی خاوەن هەژمارن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) شایستەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









