
روودانی هەورە بروسکە لە هەولێر
SNN-
بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا، کە بووەتە هۆی دروستبوونی هەورەبرووسکەی بەهێز و بارانی ناوبەناو.
وردەکاریی پێشبینییەکە:
ئەمڕۆ سێشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت. تایبەتمەندیی ئەم هەورانە بەوە ناسراون کە “بنکە بەرزن”؛ واتە هەورەبرووسکەی بەهێزیان لەگەڵە بەڵام بڕی بارانەکەیان کەمە، مەگەر لە هەندێک ناوچەی تایبەت کە ڕێژەی بارانەکە زیاتر بێت.
سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە. تەنها لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان و ئیدارەی سۆران، ئەگەری هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ ماوەیەکی کورت تاوەباران و هەورەبرووسکە دروست ببێتەوە.
دۆخی گەرما:
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کردووە، کە پلەکان بە جێگیری دەمێننەوە و کاریگەریی ئەو بارستە هەوا گەرمەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









