نەوزاد شێخ كامیل:بەو بڕە گەنمە ڕازی نین كە بڕیارە حكومەتی عێراق لێمان وەربگرێت

گەنم و بنەتۆو
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە كە بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، بەڵام ئێمە بەو بڕە ڕازی نابین، چونكە بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیان دەگاتە دوو ملیۆن تۆن گەنم.
نەوزاد شێخخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: هەرچەندە عێراق بڕی وەرگیراوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كردووە بە 400 هەزار تۆن بۆ ئەمساڵ، بەڵام ئێمە بەو بڕە رازی نین چونكە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی داچێندراوە و بەرهەممان ئەمساڵ زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بڕیارەكەی حكوومەتی عێراقیمان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە ڕەتكردووەتەوە كە ناكاتە لە 25% ی ئەو بەرهەمەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هەیانە، بۆیە بە نووسراوێكی فەرمی سەرۆكایەتییەكانی عێراق و نوێنەرانی كورد لە بەغدا ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی ئاگادار بن لەو ستەمەی لە جووتیارانی كورد دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ بەهۆی زۆری بارانبارین، رێژەی بەرهەمی گەنم لە چاو ساڵانی رابردوو زۆر زیاترە، بەجۆرێك بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان زیاترە لە دوو ملیۆن تۆن، بۆیە داوامان لە بەغدا كردووە 50% بەرهەمەكە وەربگرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









