
SNN-
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا چارەنووسی بەشداریی کورد لە کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا تاوتوێ کرد.
کۆبوونەوە لە ماڵی مام لە بەغدا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەبوو، تێیدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
ڕۆڵی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق
تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا تەرخانکرا بۆ ڕۆڵی کورد لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق. بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە وەک یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکەن تاوەکو حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە بونیاد بنرێت و ئامانجی سەرەکیی خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت.
پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی دیکەی سیاسی و ئەمنی کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا، بە جۆرێک کە هاوکاربێت بۆ سەقامگیریی زیاتر و گەشەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









