
وەزارەتی ناوخۆ
SNN –
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییان و بازرگانان دەرکرد و تێیدا سزای دارایی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل هەڵگرت کە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە کێشەیان بۆ دروستبوو بوو.
بە گوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (13935 لە 13-5-2026)، کە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، بڕیاردرا بە:
درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن
ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگایانەی کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلیان هاوردە کردووە.
بەخشین لە سزای دارایی
ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلانەی بەهۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکان ماونەتەوە و نەفرۆشراون، هیچ سزایەکی دارایییان ناکەوێتە سەر.
هاوکاری کاسبکاران
ئەم بڕیارە لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی دراوە.
ئەم ئاسانکارییە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی کەمکردنەوەی بارگرانی داراییە لەسەر شانی خاوەن کارەکان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









