
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی و کارنامەکەی کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، لایەنە سیاسییەکان لەسەر زۆرینەی وەزارەتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
متمانە بە 17 وەزارەت دەدرێت
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تەنها متمانە بە 17 وەزارەت دەدرێت. وەزارەتە سیادییەکانی وەک (نەوت، ناوخۆ و دارایی) کە پشکی چوارچێوەی هەماهەنگین، بەهۆی ناکۆکی لەسەر کاندیدەکانیان، دەنگدانیان لەسەر ناکرێت و بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێن.
دابەشکاریی پشکەکان لەناو ماڵی شیعە
بەپێی دواین ڕێککەوتنەکان، دابەشکارییەکە بەم شێوەیەیە:
دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی): وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و ناوخۆ (ناوخۆ یەکلایی نەبووەتەوە).
ڕەوتی حیکمە (عەممار حەکیم): وەزارەتەکانی دارایی و وەرزش و لاوان. (عەلی زەیدی داوای کردووە خۆی دارایی بەڕێوەببات).
ڕێکخراوی بەدر (هادی عامری): وەزارەتەکانی گواستنەوە و سەرچاوە ئاوییەکان.
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە (سودانی): وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا و کشتوکاڵ.
هاوپەیمانی ئەساس (موحسین مەندەلاوی): پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ خودی مەندەلاوی.
کەتائیبی حیزبوڵڵا و نوجەبا: بەشداریی کابینەکە ناکەن.
پشکی پێکهاتەی سوننە
حیزبی تەقەدوم (حەلبوسی): وەزارەتەکانی پەروەردە و پیشەسازی.
هاوپەیمانی عەزم (سامەڕائی): وەزارەتەکانی پلاندانان و ڕۆشنبیری.
هاوپەیمانی حەسم (سابت عەباسی): وەزارەتی بەرگری (بۆ سابت عەباسی دەمێنێتەوە).
هاوپەیمانی سیادە (خەمیس خەنجەر): وەزارەتی بازرگانی و جێگرێکی سەرۆکوەزیران.
پشکی کورد و کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی
کورد خاوەنی چوار وەزارەتە، بەڵام هێشتا کێبڕکێ لەسەر وەزارەتی داد هەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان: (فوئاد حسێن – جێگری سەرۆکوەزیران)، (ڕێبەر ئەحمەد – وەزیری دەرەوە)، (بەنگین ڕێکانی یان نەوزاد هادی – وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە).
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: وەزارەتی داد بۆ خالید شوانی (پارتی داوای ئەم وەزارەتە دەکات، بەڵام لایەنە شیعەکان ڕەتیان کردووەتەوە یەکێتی بێبەش بکرێت).
نەوەی نوێ: وەزارەتی ژینگە کە سروە عەبدولواحید کاندیدە بۆ پۆستەکە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









