
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆتایی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ پەکین، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین بە “سەرنجڕاکێش” وەسف کرد و تایگەیاند، هەردوو وڵات گەیشتوونەتە چەندین ڕێککەوتنی بازرگانیی گەورە و لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێرانیش هاوڕان.
لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ پەکین، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی پیاسەکردن لە باخچەی “ژۆنگ نان های” لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، رایگەیاند کە سەردانەکەی ئەنجامی زۆر باشی هەبووە و وتی: “ڕێککەوتنی بازرگانیی زۆر ناوازەمان واژۆ کردووە کە بۆ بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتە.” ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، پەکین و واشنتن هاوڕان لەسەر ئەوەی نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەبێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایییان بێت.”
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە چین ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ کڕینی 200 فڕۆکەی کۆمپانیای “بۆینگ”، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە تەنها داوای 150 فڕۆکەی کردبوو. ترەمپ باسی لەوەش کرد کە چین سەدان ملیار دۆلار لەگەڵ سەرکردە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە کەرتی تەکنەلۆژیادا وەبەرهێنان دەکات، کە ئەمەش هەلی کاری زۆر بۆ ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت.
سەرباری کەشە گەرموگوڕەکەی نێوان هەردوو سەرۆک، پرسی “تایوان” وەک خاڵێکی هەستیار مایەوە. شی جین پینگ، سەرۆکی چین هۆشدارییەکی توندی دایە ترەمپ و رایگەیاند، پرسی تایوان گرنگترین بابەتە لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی پێکدادان و ململانێی سەربازی لە نێوان هەردوو زلهێزەکەدا.
لە ناوخۆی ئەمریکاش، چەک شومەر، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران، ڕەخنەی توندی لە ترەمپ گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی لە بەرامبەر هۆشدارییەکانی سەرۆکی چین سەبارەت بە تایوان بێدەنگ بووە و نەیتوانیوە بە توندی وەڵامی بداتەوە. شومەر جەختی کردەوە کە نابێت ترەمپ بەرژەوەندییەکانی تایوان و کرێکارانی ئەمریکا لە پێناو ڕێککەوتنی بازرگانیدا بفرۆشێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









