
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربان، نرخی ئاژەڵی گەورە و بچوك و هەروەها نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بوونەوەی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە، بەوتەی ئاژەڵفرۆشانیش زۆری خواست و كەمبوونەوەی هاوردەكردنی ئاژەڵ هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخەكانن.
محەمەد باسام، یەكێك لە فرۆشیارانی ئاژەڵ بە SNNی راگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئاژەڵی زیندوو بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێك پێش مانگێك نرخی كیلۆیك بەرخ بەشێوەی زیندە قەپان لە حەوت هەزار و 500 دینار بوو، بەلام ئەمڕۆ بە نۆ هەزار و 500 دینارە هاوكات نرخی كیلۆیەك مەڕو مانگا و ڕەشەوڵاخ كە بۆ قوربانیكردنی دەشێن بەراوردبە مانگی ڕابردوو هەر كیلۆیەك زیاد لە هەزار دینار گران بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی هێشتا نزیكەی 10 ڕۆژی ماوەی بۆهاتنی جەژنی قوربان، بەڵام هەر لە ئێستاوە خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانیكردن زیادیكردووە ئەوەش وایكردووە كە نرز بەرز ببێتەوە، ئێستا نرخی كیلۆیەك مەڕە بە شێوەی زیندە قەپان بە حەوت هەزار و 500 دینارە، كاوڕ و بەر بە نۆ هەزار و 500 دینارن، هەروەا ئاژەڵی گەورە وەك مانگا و گوێرەكە لە نێوان هەشت بۆ هەشت هەزار و 500 دینارە بۆ هەر كیلۆیەك بەشێوەی زیندە قەپان.
ئەو ئاژەڵفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا هاوردەكردنی ئاژەڵ لەدەرەوە كەمیكردووە یان هەر نەماوە، بەجۆرێك پێشتر لە ئۆكرانیا و جۆرجیا و ئێران و سوریا وە ئاژەڵ هاوردە دەكرا، بەڵام ئێستا تەنها پشت بە ئاژەڵی ناوخۆ دەبەسترێت ئەمەش نرخخەكانی بەرز كردووەتەوە.
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









