
SNN-
کەشناسێک هۆشداری لەهاتنی بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن دەدات، کە لە 20 ساڵی ڕابردوودا سەرمای لەم شێوەیە و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەم وەرزەدا نەبینراوە لەسەرتاسەری عێراق.
عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی عێراق دەڵێت، ” ئەوهی ئێستا ڕوودهدات، دیاردەیەکی دەگمەنە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەدا گەرما زیاد دەکات، نەک بە پێچەوانەوە نۆ پلە داببەزێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، بارودۆخێکی کەشوهەوای ئاوا لەم کاتەی ساڵدا ڕوویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ ( 20 ساڵ) پێش ئێستا ، ئەم دابەزینەش وایکردوە کەشەکە لەگەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک.
پێشبینی دەکرێت ههرێمی كوردستان، 9 پلە و لەناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و باشوریش بەبڕی 6 پلە دابەزێت.
هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەف و موسەننا دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لەکاتەکانی داهاتوودا باران ناوچەکانی ههرێمی كوردستان، سەڵاحەدین، دیالە و باکووری بەغدا بگرێتەوە.
کاریگەری ئەم بارستە هەوایە، كه لەبەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممەوە دەستیپێكردوه تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









