
فەرمانگەی حکومەتی هەرێم
SNN
بۆ رێگیریکردن لە تاوانەکانی ساختەکاری لە ئیمزا و پەنجەمۆر، وەزارەتی داد، بڕیارێك دەردەكات و فەرمانگەكان پابەندی چەند رێكارێكی تایبەت بەو پرسە دەكات.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی داد، بەمەبەستی پاراستنی مافی خەڵک و رێگریکردن لەتاوانەکانی ساختەکاری لە ئیمزا و پەنجەمۆر ، وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکانی دادنوسی کردووە، بۆ ئەوەی لەکاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر لەسەر مامەڵەکانی دادی، بە وردی رەچاوی کۆمەڵێک خاڵ و تێبینی بکەن.
ئاماژە بەوە دراوە، تێبینی و گشتاندنەکەی وەزارەتی داد، دوای نووسراوێکی لایەنی پەیوەندییدار لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هات، کە لە 28ی 4ی 2026 ئاراستەی وەزارەتی دادی کردبوو.
بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی داد بۆ فەرمانگەکانی دادنووسی، دەبێت لە کاتی وەرگرتنی پەنجەمۆردا، خودی کەسەکە (خاوەن مامەڵە) ئامادەبێت، و نابێت کەسێکی دیكە لە جێگەی ئەو پەنجەمۆر بکات.
جەخت كراوەتەوە: “پێویستە پەنجەی کەسەکە پاک بێت و لەوە دڵنیا ببنەوە کە پەنجەی راستەقینەیە و دەستکرد نییە، رەچاوی بڕی پێویستی مەرەکەبەکە بکرێت، لەکاتی پەنجەمۆرکردنەکەدا پەنجەکە نەسووڕێت و لەسەر لاپەڕەکە نەخشێت، پەنجەمۆر دەکەوێتە سەر نووسین و دەبێت لە شوێنێکی بەتاڵ یان لەسەر ناوەکە یان لە تەنیشتی بێت.”
ئەوەش لە گشتاندنەكە هاتووە: “ئەگەر پەنجەی گەورەی دەستی چەپی نەبوو، ئەوا پەنجەی گەورەی دەستی راستی وەربگیرێت، ئەگەر کێشە لە پەنجە گەورەکان هەبوو، ئەوا پەنجەکانی تر بەکاربهێنرێت، نابێت دووجار پەنجەمۆر لەسەریەک بکرێت، ئەگەر پەنجەمۆرەکە ناڕێک بوو دەتوانن لەتەنیشتیدا وەریبگرنەوە و ئاماژەی پێبکرێت، ستامپی گونجاو رەنگی (شین یان رەش) بەکاربهێنرێت.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









