محەمەد نەجیب: هەمیشەییبوونی گرێبەستەکان بە نووسراوێکی نهێنی ڕەتکرایەوە

0
601

SNN

محەمەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا ئاشکرای دەکات، هەمیشەییبوونی گرێبەستەکان بە نووسراوێکی نهێنی ڕەتکراوەتەوە و داوا دەکات هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام بن.

ڕەتکردنەوەی هەمیشەییبوونی گرێبەستەکان

محەمەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پرسی هەمیشەییبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی نهێنی ڕەتکراوەتەوە. ئەم نووسراوە وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو داواکارییەی کە پێشتر لەلایەن ئەندام پەرلەمانێکی ڕەوتی هەڵوێستەوە ئاراستە کرابوو.

بەردەوامی لە هەوڵەکان و هەماهەنگی نوێنەران

محەمەد نەجیب ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشتریش هۆشداری داوە نابێت تەنیا دڵ بە هەوڵە سەرەتاییەکان خۆش بکرێت، بەڵکو پێویستە بەردەوام بن لە هەوڵدان تاوەکو دەگەنە ئەنجام. هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ نوێنەرانی پەروەردە و دەستەی نوێنەرایەتییان، لەم ماوەیەدا هەوڵی جدی دەدەن و ئێستا بە کاتێکی گونجاو دەزانن بۆ دووبارە کردنەوەی داواکارییەکانیان بەو ئاراستەیەی شتێکیان بۆ بکرێت.

May be an image of ticket stub and text

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this