نوێترین زانیاری لەبارەی سەرڕێژبوونی بەنداوی دووكان، كەی سەر ڕێژ دەبێت؟

بەنداوی دوکان
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوەدەكات بەنداوی دووكان تەنها كەمتر لە مەترێك و 15 سانتیمەتری ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی سەر ڕێژبكات، هاوكات 23 بەنداوی بچووك وهەردوو بەنداوەكانی دەربەندیخان و دهۆك سەر ڕێژیان كردووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم زیاد دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەڕێژەیەكی زۆر باش بەر ز بووەتەوە و تەنها یەك مەتر و كەمتر لە 15 سانتیمەتری ماوە بۆ پربوون و سەر ڕێژبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی 25 بەنداو 178 پۆند، تەنها هەر دوو بەنداوی دووكان لە سنوری سلێمانی و گۆمەسپان لە سنوری هەولێر ماون سەر ڕێژ بكەن، هاوكات بە ئەگەری زۆرەوە ئەمساڵ چاوەڕێن كە بەنداوی دووكان سەر ڕێژ بكات، بەڵام بەنداوی گۆمەسپان ئەمساڵ سەر ڕێژ نابێت.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەنداوی دەربەندیخان سە ڕێژیكردووە كە بڕی كە سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و هەروەها بەنداوی دهۆكیش كە كە زیاتر لە 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە ئەویش سەر ڕێژیكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









