
لابردنی زیادەڕۆی کارەبا
SNN
هەڵمەتی نەهێشتنی سەر پێچییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانی دەستی پێکردو بەڕێوەبەری کارەبایی هەولێریش رایدەگەیەنێت: چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بەهەماهەنگی قایقامییەتەکان هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبای نیشتمانی دەستپێکرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیشدا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند: “ئەم هەڵمەتە بە هاوکاری پۆلیس و ئاسایش بەڕێوەدەچێت بۆ بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبای نیشتمانی لەم قۆناغەش باغ و ڤێلا و شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەگرێتەوە و ماڵانیش ئەوانەی کارەبایان لە قوتابخانەو بیرەکانی ئاو ڕاکێشاوە لێیان دەبڕێت”.
لەلایەن خۆشیەوە حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: “لە هەڵمەتی ڕابردوو بایی یەک ملیار دینار سزای دارایی بەسەر زێدەڕۆیی کارانی کارەبادا سەپێنراوە و ئەمڕۆش لەناو شاری هەولێر لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی یەک و دووی کارەبای هەولێر و قەزاکانی کۆیە و شەقلاوە و سۆران هەڵمەتی بڕینی کارەبای سەرپێچی دەستپێدەکەینەوە”.
روونیشیکردەوە: “تیمەکانیان هەر سەرێچییەک بدۆزنەوە خاوەنەکەی دەدەنە دادگاو دۆسیەی یاسایی بەرامبەر دەکەنەوەو چاوپۆشیش لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەن و ئەگەریش سەرپێچیکار خۆی ئاگادارمان بکاتەوە هیچ سزایەکی ماددی نادەین، بەڵکو مۆڵەتی کارەبای بۆ دروست دەکەین”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









