
فۆتۆ/SNN نەبیل حەمەسالح لەکاتى رایکردنى مامەلەى مامۆستایاندا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاشكرایكرد، لە ئەمڕۆوە دەستیانكردووە بە مامەڵەی بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەمەش چەند داواکارییەک لە مامۆستایان دەکات.
نەبیل حەمەساڵح، لێپرسراوی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، بە SNNی راگەیاند: بە مەبەستی بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئەمڕۆوە دەستمان بە ڕاییكردنی مامەڵەی ئەو مامۆستایانە كردووە لە ئەمڕۆوە مامۆستایانی گرێبەست دەتوانن سەردانمان بكەن ئەوەش بە چەند قۆناغێك و بەڕەچاوكردنی رێنمایی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مامۆستایانەی كە ناونیشانیان مامۆستای بنەڕەتییە ئەمڕۆ دووشەممە دەتوانن سەردانمان بكەن. ئەو مامۆستایانەی ناونیشانیان مامۆستای ئامادەییە و پسپۆڕییەكانیان (كوردی ـ عەرەبی ـ ئینگلیزی ـ فیزیا )یە دەتوانن سبەینێ سێ شەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن و ئەو مامۆستایانەشی كە ناونیشانیان مامۆستای ئامادەییە و پسپۆڕییەكانیان هەر بابەتێكی دیكەیە دەتوانن ڕۆژی چوار شەممە سەردانمان بكەن.
لێپرسراوی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، جەختی لەوەشكرەوە، ئەو مامۆستایانەی سەردانیان دەكەن بە مەبەستی بە هەمیشەیی كرنیان دەبێت چوار وێنەی خۆیان و بەڵگەنامەكانی كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراك و پێناسی باری شارستیان پێبیت، هاوكات پێویستە مامۆستایان لە كاتی دیاریكراودا و بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان سەردان بكەن بە پێچەوانەوە مامەڵەكەیان بۆ رایی ناكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









