
مووچە
SNN- هەولێر
ئەو پارەیەی لە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرابوو، وەزارەتی دارایی داوێتییەوە بە قەرزی سەرمایەدارەکان کە پێشتر بۆ مووچەی مانگی یەک قەرزکرابوو.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند: پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 388 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردبوو 12 ملیار دیناریشی بۆ قەرزی بانکە بازرگانییەکان گێڕابوویەوە.
وتیشی:”زیاتر لە 200 ملیار دیناری پارەکەی بەغدا دراوەتەوە قەرزی ئەو سەرمایەدارانەی کە بۆ مووچەی مانگی 1ی 2020 پارەیان لێ قەرزکرابوو، بۆیە ئەوەی کە هەیە کەمتر لە 180 ملیار دیناری پارەکەی بەغداو کۆی گشتی بڕی پارەی داهاتی سامانە سروشتییەکان و داهاتی ناوخۆ لەگەڵ هەندێ پارەی تر نزیکەی 150 ملیار دیناری تر دەبێت لای وەزارەتی دارایی هەرێمە، چاوەڕێ دەکرێت بەغداش هەندێ پارەی تر بنێرێت، بەڵام زەحمەتە بەغدا ئەم مانگە پارە رەوانە بکات چونکە چاوەڕێی رێککەوتنە لەگەڵ هەرێم”.
وتیشی: “هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی پارەی تەواوی لەبەر دەستدا نییە تاوەکو مووچەی پێدابەشبکات، چونکە چاوەڕێی بەغدا دەکات و پێشتر سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق رایگەیاندووە تا لەگەڵ هەرێم رێک نەکەون هیچ بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم رەوانە ناکەن، بۆیە گەر هەرێم تا ئەوکاتەی بەغدا پارە دەنێرێت مووچە دابەشناکات، ئەگەرێکی لاوازیش هەیە گەر بێ ئومێد بن لە بەغدا وەزارەتی دارایی هاوشێوەی مانگی رابردوو پەنا بۆ قەرز کردنی پارە دەبات”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









