مۆڵەتەکەی ترەمپ بۆ تاران؛ ئێران پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا تاوتوێ دەکات و هەڕەشەی هێرشی خێراش هەیە

SNN-
ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە سەرقاڵی تاوتوێکردنی دوایین پێشنیازی ئەمریکایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکی توندی دۆناڵد ترەمپ کە تەنها “چەند ڕۆژێک” مۆڵەتی داوەتە تاران بۆ وەڵامدانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ماڵپەڕی “نور نیوز”ی فەرمی ئێران لە زاری ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە: “پێشنیازە نوێیەکەی (واشنت)نمان بەدەست گەیشتووە و لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی وردەکارییەکانیین.”
نێوەندگیرییەکەی ئیسلام ئاباد و جوڵە دیپلۆماسییەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە کە دەوڵەتی پاکستان کە مانگی ڕابردوو میوانداری دانوستانەکانی ئاشتی کرد وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە نێوان تاران و واشنتۆندا کار دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامەکان. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە چڕانەشدا، ڕۆژی چوارشەممە وەزیری ناوخۆی پاکستان سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆبووەتەوە.
هۆشدارییەکی توند لە بنکەی ئەندرۆزەوە
ئەم کرانەوە دیپلۆماسییە لەژێر سایەی هەڕەشە و گوشارێکی سەربازیی تونددا دێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەندرۆز، هۆشدارییەکی ڕوونی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند واشنتۆن ئامادەیە تەنها چەند ڕۆژێک بۆ وەڵامێکی دروست چاوەڕێ بکات.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: “باوەڕم پێ بکەن، ئەگەر وەڵامێکی دروستمان لە تارانەوە دەست نەکەوێت، شتەکان زۆر بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچن و هەموومان ئامادەین بۆ جوڵەکردن.” لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کاتەکەی چەندە، وتی: “ڕەنگە چەند ڕۆژێک بێت، بەڵام کارەکان زۆر خێرا دەبن.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









