
SNN
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئاشکرای کرد، ئەو دوو هاووڵاتییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کردن، دوو بەندکراوی سیاسیی کوردن و خەڵکی شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
دوێنێ دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە دوو کەسیان بە ناوەکانی (ڕامین زلە) و (کەریم مەعروفپوور) لەسێدارەداوە، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران”.
لەسێدارەدانێکی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەنگاو، پرۆسەی لەسێدارەدانی ئەم دوو گەنجە کوردە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بە شێوەیەکی “نهێنی” لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە جێبەجێ کراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە سزاکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵەکانیان و بەبێ پێدانی مافی ئەنجامدانی دواین چاوپێکەوتن (دیداری کۆتایی) ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان، هەنگاو ڕوونکردنەوە دەدات: “ڕامین زلە و کەریم مەعروفپوور، پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون.”
بەپێی زانیارییە ئامارییەکان، کەریم مەعروفپوور لە ساڵی 2021ـەوە و ڕامین زلە لە ساڵی 2024ـەوە لەژێر دەستبەسەری و زینداندا بوون، تا دواجار سزای لەسێدارەدانەکەیان بەسەردا جێبەجێ کرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









