
SNN-
تیمی تەکنیکی و یاسایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد دەست بە وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی 5 دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی ڕێکارەکان کۆتاییان بێت.
دەستپێکردنی وردبینیی لیستەکان
بەرپرسێکی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی تەکنیکی و یاسایی گەیشتوونەتە بەغدا بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 5 (ئایار). لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 4 (نیسان) ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە و بڕیارە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پڕۆسەی وردبینی دەستپێبکات و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە تەواو بکرێت.
ناردنی مووچە پێش جەژنی قوربان
سەبارەت بە ئەگەری دابەشکردنی مووچە پێش پشووەکانی جەژن، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا “تۆپەکە لە ساحەی بەغدایە”. ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەزانێت تاوەکو مانگ کۆتایی نەیەت، بڕی کۆتایی داهاتە نانەوتییەکان دیار نابێت، بۆیە بەغدا دەتوانێت تەمویلی مووچە ڕەوانە بکات و پاش جەژنی قوربان داهاتە نانەوتییەکانی پێ بگات. جەختیشی کردەوە کە نەناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی 5 تاوەکو ئێستا، هیچ گرفتێکی یاسایی بۆ ناردنی مووچە دروست ناکات ئەگەر بەغدا بیەوێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مووچە بنێرێت.
گەیاندنی لیستەکان بە فەرمانگەی ژمێریاری
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئایار، لیستی مووچەی مانگی 5 و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 4یان ڕەوانەی بەغدا کردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو لیستانە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراون بۆ ئەوەی دەستبەجێ پڕۆسەی وردبینی بۆ ئەنجام بدرێت.
پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
بۆ دەستەبەرکردنی تەمویلی مووچەی مانگانە، پێویستە هەرێمی کوردستان چەند مەرج و پابەندییەک جێبەجێ بکات. ئەوانیش بریتین لە ڕادەستکردنی لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە، و داهاتی نانەوتیی مانگانە بە وەزارەتی دارایی عێراق. هاوکات پێویستە وەزارەتی نەوتی عێراقیش لە ڕێگەی نووسراوی فەرمییەوە وردەکاریی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ و داهاتەکانی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ پشتڕاست بکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








