بۆ سبەی هەینی پلانی سەیرانتان هەیە؟ نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما ببینن

0
220

SNN-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات.

کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2026

ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوە باران و بروسکە هەیە، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا بەرەو سەقامگیربوون دەچێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشوهەوای سبەی هەینی 22-5-2026

بۆ سبەی هەینی، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور. پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با کەم دەبێتەوە بۆ 5 بۆ 15 کم/ک و مەودای بینینیش فراوانتر دەبێت و دەگاتە 8 بۆ 10 کیلۆمەتر.

پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە شار و ناوچەکان

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.
سلێمانی: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.
دهۆک: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 26 پلە.
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.
گەرمیان: ئەمڕۆ 33، سبەی 32 پلە.
زاخۆ: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.
پیرمام: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.
حاجی ئۆمەران: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 18 پلە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this