
چەکدارانی حەشد لە خانەقین
SNN
رۆژنامەی “الشرق الاوسط” لە زاری بەرپرسانی عێراقەوە ئاشكرایكردووە، ئەمریکا پلانێکی قۆناغبەندی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق داڕشتووە، کە سەرەتا بە داماڵینی چەکی قورس و دوورخستنەوەی سەرکردەکانی گرووپەكان و دانانی ئەفسەرانی پیشەیی بۆ سەرپەرشتیکردنی ژێرخانی دەستەكە دەستپێدەکات.
بە گوێرەی رۆژنامەكە، ئاشکراکردنی رووخساری پلانەکە کە لەلایەن بەرپرسانی بەشداربوو لە گفتوگۆ تەکنیکی و سیاسییەکان سەبارەت بە داهاتووی هێزەكانی حەشەدی شەعبی هاوکات بووە لەگەڵ سەردانێکی دیڤید پێترایۆس جەنەراڵی خانەنشینکراوی ئەمریکی هەفتەی رابردوو بۆ بەغدا، کە وەک “شارەزایەکی سەربەخۆ” کار لەسەر پلانی جێبەجێکردنی داماڵینی چەک لە عێراق دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، پێترایۆس پێنج رۆژی لە بەغدا بەسەر بردووە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەتەوە، چارەنوسی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە چەقی گفتوگۆ جدیيەكاندا بووە.
لە بەرامبەردا، ئێران داوای لە گرووپە هاوپەیمانەكانی لە بەغدا کردووە کە دژی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بووەستن کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین هێزی سەربازییە کە گەرەنتی بەرژەوەندییەکانی دەکات لە ناوچەکەدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









