
SNN
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، “بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکارییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری مامناوەند لەگەڵ بای باکووری خۆرئاوا ڕوو لە ناوچەکە دەکات؛ بەو هۆیەشەوە بەدرێژایی تەواوی رۆژەکانی جەژنی قوربان، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی سوریا، میسر، باکووری سعوودیە و تورکیا لە خوار ئاستی مامناوەندەوە دەبن”.
ئەو کەشناسە روونیکردووەتەوە، “کەشوهەوای رۆژانی جەژن لە کاتەکانی رۆژدا فێنک و مامناوەند دەبێت، بەڵام لە شەواندا تاڕادەیەک کەشێکی سارد دروست دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.”
سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار، بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، ئهمڕۆ ههینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەی کاتەکانداو له كاتهكانی دوای نێوهڕۆوه لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک وئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕپچڕو کورتخایەن ههیه كه هەندێک کات هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاشکرایکردووە، سبهی شهممه، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلهكانی گهرماش، 2 تا 3 پله بهرزتر دهبن له چاو تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









