
ئاڵاى ئەمریکا و ئێران
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی لەگەڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان ئەنجامداوە، کە تێیدا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان تاران لەگەڵ واشنتۆن و تەلئەڤیڤ تاوتوێ کراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی تاران، گفتوگۆکانی نێوان عێراقچی و فەرماندەی سوپای پاکستان تا کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوون. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوولا باسیان لە “هەوڵ و دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا” کردووە.
تاوتوێکردنی “بژاردەی سەربازی” لە کۆشکی سپی
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییەی تاران لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ئەمریکاوە ئاماژە بە ئەگەری گەڕانەوەی بژاردەی سەربازی دەکەن لەلایەن واشنتۆنەوە.
ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” و تۆڕی “سی بی ئێس نیوز” لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکانی ئاسایشی نەتەوەیی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی سیناریۆکانی گەڕانەوە بۆ پێشێکاری و کردەوەی سەربازی، ئەگەر بێتو دانوستانەکان لەگەڵ تاران شکستهێنان بهێنن.
سی بی ئێس نیوز: “سوپای ئەمریکا خۆی بۆ ئەگەری هێرشی نوێ ئامادە دەکات، هەرچەندە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە.”
لهو کۆبوونەوەیەی کۆشکی سپیدا، ژمارەیەک لە بەرپرسە هەرە باڵاکانی ئیدارەی ترەمپ بەشدار بوون، لەوانە:
جەی دی ڤانس — جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
پیت هێگسێت — وەزیری بەرگری.
جۆن راتکلیف — بەڕێوەبەری سی ئای ئەی (CIA).
“دوا دەرفەت بۆ دیپلۆماسی”
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە ترەمپ لە پەیوەندییەکدا بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەو “دوا دەرفەت دەدات بە دیپلۆماسی”، بەڵام ئەگەر چەقبەستوویی لە دانوستانەکاندا بەردەوام بێت، ئەوا مەیلی بەرەو گرتنەبەری هێرشی سەربازی دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، نیشانەی جدیبوونی دۆخەکە لە گۆڕانکارییەکانی خشتەی کارەکانی سەرۆکی ئەمریکادا ڕەنگی داوەتەوە؛ کۆشکی سپی خشتەی کۆتایی هەفتەی ترەمپی گۆڕی و بڕیاردرا لە واشنتۆن بمێنێتەوە. ترەمپ خۆی ڕایگەیاندووە کە بەهۆی “کاروباری بەپەلەی دەوڵەتەوە” ناتوانێت بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەشیدا بکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









