مەیدانی ئاژەڵان
SNN-
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان تادێت نرخخی ئاژەڵ لە بازاڕەكانی ناوخۆ زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەوتەی بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخ زیادكردنی گومرگ و زۆری خواستە لەسەر گۆشتی ئاژەڵ بە تایبەت بۆ قوربانیكردن.
ئاری محەمەد، كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەكات بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی كیلۆیەك ئاژەڵی گەورە وەك مانگا و گوێرەكە بە زیندوویی ئەمڕۆ بە حەوت هەزار و 750 دینارە، هەروەها ئاژەڵی بچووك بە نۆ هەزار دینارە، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو كیلۆیەك نزیكەی هەزار و 500 دینار گران بووە، هاوكات هەر كیلۆیەك گۆشت لە قەسابخخانەكان نزیكەی دوو هەزار و 500 دیناری چووەتە سەر.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی گۆشت لە تەواوی وڵاتانی ناوچەكە بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خواستی زۆر لەسەر كڕینی ئاژەڵ هەیە بەمەبەستی قوربانیكردن و هەروەها و دۆخی ئەمنی ناوچەكە بەتایبەت جەنگی ئێران و ئەمریكا هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخخی ئاژەڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد،لە هەرێمی كوردستان زۆرترین ئاژەڵی هاوردەكراو لە ولاتی بەرازیلەوە دێت، بەڵام پێشتر تۆنێك ئاژەڵ بە زیندوویی لە بەڕازیل بە دوو هەزار و 200 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بڕی گومرگ بۆ هەر تۆنێك بەرز بووەتەوە بۆسێ عەزار و 300 دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر لە خاڵەكانی هەرێمی كوردستان تۆنێك ئاژەڵ 130 دۆلار گومرگی هەبوو، بەڵام ئێستا لە رێگەی ئاویی لە بەسڕەوە هاوردە دەكرێت تۆنێك گومرگی كراوەتە 500 دۆلار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









