
SNN-
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر یەکڕیزیی نیشتمانی و هەماهەنگی بۆ پاراستنی شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
گفتوگۆ بۆ پێشهاتە سیاسییەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2026، وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و وەفدێکی کۆمەڵی دادگەری بە سەرپەرشتیی محەمەد حەکیم، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە. لەم دیدارەدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرنامەی سیاسی بۆ حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کران.
یەکڕیزی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دۆخی هەستیاری ئێستا پێویستی بە لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەکانە. هەروەها جەختیان لەسەر بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەموو لایەنەکان کردەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەشی خەڵکی کوردستان بکرێت.
تەوەرەی بەغدا و مافە دەستوورییەکان
بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هێزە کوردستانییەکان هەماهەنگیی زیاتریان هەبێت، تاوەکو بە دیدگایەکی هاوبەش و یەک دەنگی لە بەغداد، بتوانن داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان و شایستە دارایی و سیاسییەکانی گەلی کورد بکەن.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێشسەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







