دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.. وەزیری دادی عێراق کێشەی “داهاتی نانەوتی” ئاشکرا دەکات

مووچە بودجە
SNN-
وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، ئاماژە بەوەشدەکات کە چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی نانەوتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، بە مەرجێک هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت.
د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ، دەبێت هەرێمی کوردستان سەدا 50ـی داهاتی نانەوتی خۆی کە دەگاتە 120 ملیار دینار، ڕادەستی بەغدابکات”.
کۆسپەکەی بەردەم هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە، وەزیری داد ڕوونیکردەوە: “ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دابینناکرێت، چونکە لایەنی هەرێم دەڵێن داهاتی خاڵە سنوورییەکان کەمیکردووە. لە بەرامبەریشدا وەزیری دارایی نوێی عێراق کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دارایی گرتووەتەبەر کە دەبێت ئەو بڕە پارەیە بە تەواوی (120 ملیار دینار) بێت”.
خالید شوانی دڵنیایی دا کە ئەم بابەتە نابێتە گرفتێکی گەورە و وتی: “ئەمە کێشەیەکی هێندە گەورە نییە کە چارەسەر نەکرێت، دەکرێت لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا کۆتایی پێ بهێنین. بەگوێرەی یاساکان، دەبێت سەدا 50ـی داهاتی ناوخۆ بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی چاودێریی دارایی هەردوولا (بەغداد و هەولێر) ئەو ڕێژە ڕاستەقینەیە دیاریبکرێت کە چەندە، و دواتر لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگی لەسەر بدرێت”.
مەرجی دوا نەکەوتنی مووچە چییە؟
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری دادی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد و ڕایگەیاند: “ئەگەر پابەندی هەبێت بەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە نێوان هەردوولادا کراوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواناکەوێت. ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێبکات، باقییەکەی دیکە ئەرکی ئیشی ئێمەیە لە بەغدا کە بتوانین مووچە دابینبکەین و کێشەکە چارەسەر بکەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








