سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستە حکومییە ملیارییەکان دەردەکات

SNN –
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی فەرمانی بە لایەنە چاودێرییەکان و دەسەڵاتە بەجێهێنەرەکانی یاسا کردووە کە دەستبەجێ پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گرێبەستی گرنگ و ملیاری دەستپێبکەن، کە پێشتر لەلایەن وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانەوە واژۆ کراون.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریدا دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی. فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران جەخت لەم 3 خاڵەی خوارەوە دەکاتەوە:
1.پێداچوونەوەی ورد بە گرێبەستەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی گونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا.
2. ئاشکراکردنی کەمکوڕییەکان و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی دەوڵەت.
3. ئاشکراکردنی ئەو لایەن و کەسانەی لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گشتی، قازانجی تایبەتیان لەو گرێبەستانەدا بینیوە.
فالح زەیدی ڕێنمایی داوە، کە پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە زووترین کاتدا بەرزبکرێنەوە و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی تایبەتمەند بکرێن، بە مەبەستی پاراستنی مافی هاووڵاتییان، کۆتایهێنان بە دەستکاریکردنی سامانی دەوڵەت و ڕادەستکردنی سەرپێچیکاران بە دادپەروەری.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









