ترەمپ: بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی عێراق تەواوی سەرکردە سەربازییەکانی ئێرانمان نەکردە ئامانج.

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “فۆکس نیوز”ـی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە ئەوان لە ڕووی سەربازییەوە سەرکەوتنیان بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە و تەواوی هێزی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتەیان لەناو بردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم بژاردەکان لەبەردەمیاندا کراوەن، بەڵام ئەوان پێشوازی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران دەکەن. لەبارەی هۆکاری بەئامانج نەگرتنی سەرجەم سەرکردە سەربازییەکانی ئێرانیش، ڕوونی کردەوە کە ئەمە بڕیارێکی ستراتیژی بووە بۆ ئەوەی پشێوی و سیناریۆی دوای ڕووداوەکانی عێراق دووبارە نەبێتەوە.
وتیشی: هێڵی سور هەر رێککەوتنێکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانمان نەکات، من دانوستان دەکەم، ئەوانيش دانوستان دەکەن. وتیشی، ئەوان دانوستانکاری زۆر باشن، ئەوان فێڵبازن، بەڵام ئێمە هەموو کارتەکانمان لە دەستە، چونکە لە ڕووی سەربازییەوە شکستمان پێهێناون، من دیراسەی دۆخەکە دەکەم، بزانین چی روودەدات.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، کە تاران ترسی هەیە لەوەی ئیسرائیل ببێتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەوان و واشنتۆندا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









