
SNN-
پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی کە دوای 64 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لە زیندانەکانی هەولێر، تەرمەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە و کەسوکارەکەشی گومانیان لە هۆکاری مردنەکەی هەیە.
دەستگیرکردن لە بازگەی دێگەڵە
ئاسۆ مەجید، پێشمەرگەی زێرەڤانی کە لە لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەوامی دەکرد، ڕۆژی 2ـی نیسانی 2026 بە فەرمانی بەرپرسەکەی بەرەو هەولێر بەڕێکەوت. بەڵام بەرلە گەیشتنی بە شارەکە، لە بازگەی دێگەڵە دەستگیرکرا. لەو کاتەوە بۆ ماوەی 64 ڕۆژ بێسەروشوێن بوو و خێزانەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێن و هۆکاری دەستگیرکردنی نەبوو.
تەسلیمکردنەوەی تەرم لەبری دیدار
دوای دوو مانگ لە چاوەڕوانی و بێدەنگی، ڕۆژی شەممە 6/6/2026، ئاسایشی هەولێر پەیوەندی بە باوک و هاوسەری ئاسۆوە کردووە و داوای لێکردوون بچن بۆ بینینی، تەنانەت داوایان کردووە منداڵەکانیشی لەگەڵ خۆیان ببەن. بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە ئەوێ، لەبری دیدار، تەرمەکەیان ڕادەست کردوونەتەوە. بەرپرسانی ئاسایش بە خێزانەکەیان ڕاگەیاندووە کە هاوسەرەکەیان “خۆی خنکاندووە”.
گومانەکانی کەسوکاری پێشمەرگەکە
براکەی ئاسۆ مەجید بە توندی ڕەخنە لە شێوازی مامەڵەکردنی بەرپرسانی پارتی دەگرێت و دەڵێت: “براکەم هیچ تۆمەتێکی لەسەر نەبوو، ئەگەر شتێکی لەخۆیدا شک ببردایە نەدەچووە هەولێر.” کەسوکارەکەی دەپرسن چۆن کەسێک لە زینداندا دەتوانێت خۆی بخنکێنێت کە هیچ هۆکارێکی تێدا نییە؟ هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی ئەو 64 ڕۆژەدا لقی 4 تەنیا دەستی دەستییان پێکردوون و ڕێگەیان نەداوە یەک پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لەگەڵدا بکات.
خێزانێکی جێماو و 35 ساڵ خزمەت
ئاسۆ مەجید کە 35 ساڵ پێشمەرگەی پارتی بووە، خێزاندارە و باوکی 3 منداڵە. هاوسەرەکەی باس لەوە دەکات کە ڕۆژی ڕۆشتنی پێی گوتوون “ئێوارە دەگەڕێمەوە”، بەڵام گەڕانەوەکەی دوای دوو مانگ و بە مردوویی بوو. پوریشی دەڵێت لەو ماوەیەدا هەموو شوێنێک گەڕاون بۆ سۆراغی، بەڵام هیچ کەس زانیاری پێنەداون تا ئەو کاتەی تەلەفۆنیان بۆ کراوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2كاتژمێر لهمهوپێش“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









