
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە كوشتنی پێشمەرگەیەكی پارتی بە دەستی هێزەكانی ئەو حزبە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر، چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەی شەوی ڕابردوو گوێبیستی بووین لە ماوەكانی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و هێندەی دیكە مافەكانی مرۆڤی لە كوردستان خستە ژێر پرسیارەوە.
ئاكۆ محەمەد، چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ، بە SNNی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو كە گوێبیستی كوشتنی هاووڵاتییەك بووین كە پێشمەرگەی پارتییە و خاوەن ماڵ و منداڵە و ماوەی 64 ڕۆژیشە بێسەروشوێنكراوە و نەهێڵدراوە كەسوكارەكەی چاویان پێی بكەوێت و دواتر تەرمەكەیان ڕادەستكردوونەتەوە ئەمە شۆكێكی گەورەبوو كە چۆن دەبێت لەم سەردەمەدا بانگەشەی پاراستی مافەكانی مرۆڤ دەكرێت ئەم كارەساتە ڕووبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەهەولێر ڕوودەدات لەماوەكانی ڕابردوودا ڕووینەداوە كە بەوشێوەیە بە ئاشكرا كەسێك بێسەروشوێن بكرێت و دواتر وەك سوكایەتیكردن بە كەسوكارەكەی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە بكرێت و پێیان بوترێت وەرن تەرمی پیاوەكەتان ببنەوە، لەوەش كارەساتتر ئەوەیە كە تۆمەت خراوەتە پاڵ ئەم كەسە و پێیان وتراوە كە خۆی كوشتووە.
ئەو چالاكوانەی مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم كەس تاوانێكی هەبووە ئەوە دادگا و یاساهەیە، دەكرا بە گوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بكرایە، ئەگەریش دەوترێت سكاڵای لەسەر بووە و خراوەتە زیندانەوە چۆن دەبێت لەناو زیندان حەبل و پەت و كەرەستەی وا هەبێت كە تۆمەتبار بتوانێت كۆتایی بە ژیانی خۆی بهینێت، ئەمانە هەمووی جێگای نیگەرانین كە جێگای باوەڕ نین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









