ئاسۆ مەجید لە زیندانی هەولێر چی لێهات؟ پۆلیس پاساوی خۆکوشتن دەهێنێتەوە و بنەماڵەکەشی داوای دادپەروەری دەکەن

فۆتۆی ئاسۆ مەجید
SNN
دوای 62 ڕۆژ لە دەستگیرکردن و بێسەروشوێنبوونی، تەرمی پێشمەرگەیەک لە زیندانی هەولێر ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە؛ لە کاتێکدا پۆلیس ڕووداوەکە بە “خۆکوژی” ناو دەبات، خێزانەکەی باس لە هەبوونی ئاسەواری ئەشکەنجەی توند دەکەن.
گێڕانەوەی پۆلیس: کۆتاییهێنان بە ژیان لەناو زیندان
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر) کە پێشمەرگەی زێرەفانی بووە، لە ڕێکەوتی 5ی حوزەیرانی 2026 و لە کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. پۆلیس جەخت دەکاتەوە کە تیمەکانی بەڵگە و تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکیی دادوەری بە پشتبەستن بە “بەڵگەی سەلمێنراو” ڕووداوەکەیان وەک خۆکوژی تۆمار کردووە.
کەسوکارەکەی: شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە
لە بەرامبەر گێڕانەوەی پۆلیسدا، کەسوکاری ئاسۆ مەجید گومانێکی گەورە دەخەنە سەر هۆکاری مردنی براکەیان. برایەکی ئەو پێشمەرگەیە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کاتێک تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە، “شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە تەرمی براکەمەوە بووە”. کەسوکارەکەی بە توندی گێڕانەوەی پۆلیس ڕەت دەکەنەوە و داوای دادپەروەری و سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە بە وتەی ئەوان، بوونەتە هۆی کوژرانی براکەیان.
لە دیدەنییەوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرم
ئاسۆ مەجید، کە پێشمەرگەی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەر لە 2 مانگ لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتووە، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی 62 ڕۆژ بێسەروشوێن بووە. دوێنێ 6ی حوزەیران، پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کراوە بۆ ئەوەی بچن بۆ “دیدەنی” براکەیان، بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە ئەوێ، تەرمەکەیان ڕادەست کراوەتەوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە لە زیندان خۆی خنکاندووە.
پێناسی یاسایی و باری پیشەیی
ئاسۆ مەجید قادر، لەدایکبووی ساڵی 1977، پیشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەفانی. بەپێی وتەی پۆلیس، ناوبراو بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لە ڕێکەوتی 2ی نیسانی 2026ـەوە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرابوو، تا ئەو کاتەی لەناو زینداندا گیانی لەدەستدا.
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









