بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵو: پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ دەکەین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پێشهاتە سیاسییەکانیان کرد.
گفتوگۆ بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان
لەو دیدارەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئامادەی بوو، باس لە دۆخی گشتیی ناوچەکە و گرژییە هەنووکەییەکان کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەکارهێنانی زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردەوە وەک باشترین ڕێگە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان.
پەیوەندییەکانی سلێمانی و تورکیا
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەنێوان پارێزگای سلێمانی و تورکیا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی هاریکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بکات.
کابینەی نوێ و پرۆسەی سیاسی
پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆسپانەی لەبەردەمیدان، بە وردی خرایە بەرباس. هاوکات دۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەشێکی تری گفتوگۆکان بوون.
پشتگیری بۆ ئاشتی
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵو جارێکی دیکە پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکردەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هەوڵەکان کردەوە بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەکە بەرەو سەقامگیری زیاتر هەنگاو بنێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









