ئێران و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر یەکتری و جەنگ دەستیپێکردەوە

0
143

SNN –

سوپای ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر قووڵایی خاکی ئێران ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە چەندین ئامانجی ستراتیژییان لە باشووری ئەو وڵاتە پێکاوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی توانیویانە چەند ئامانژێکی دیاریکراو لە کۆمەڵگەی پیشەسازی و پێترۆکۆمیایی شاری “ماهشەهەر” لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بۆردومان بکەن. هاوکات سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە بەرامبەردا تەقاندنی چەندین موو شەکیان لە خاکی ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەستنیشان کردووە و سیستمی بەرگری ئاسمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەرچدانەوە و ڕێگریکردن لێیان.

لەلایەکی دیکەوە،کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەکانی سوپاوە بڵاویکردەوە کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان تاوەکو ئێستا توانیویەتی زیاتر لە 20 ئامانجی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بپێکێت.

هاوکات، ڕۆژنامەی “مەعاریف”ی ئیسرائیلی لە نوێترین زانیاریدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گرژییەکان بەردەوامن و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناوخۆی ئێران دەستپێکردووە، ئەمەش دۆخی ناوچەکەی بەرەو قۆناغێکی نادیار و پڕ لە ئاڵۆزی سەربازی بردووە.

هەروەها سوپای پاسداران رایگەیاند، هێزەکانیان لە وەڵامی هێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە رادارییەکانی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو بنکەی ئاسمانیی ستراتیژی “نێڤاتیم و تێل نۆف” لە ئیسرائیل.

جەختیشی کردەوە کە سەرجەم یەکە سەربازییەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک لە هەموو بەرەکاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this