پارتی دوو پێشمەرگەی دیكەی خۆی بێسەروشوێن دەكات و كەسوكارەكانیشان دەڵێن” دەترسین سیناریۆی خۆكوشتنیان بۆ دابنێن”

ئەو دوو پێشمەرگەیەی پارتی دەستگیری کردوون
عەلی حەمە سەعید-SNN
ماوەی نزیكەی مانگێكە لەلایەن پاراستنی پارتییەوە، دوو پێشمەرگەی پارتی ڕفێندراون بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك لەپشت بێسەروشوێنكردنی ئەو دوو پێشمەرگەیەوە هەبێت، بەوتەی كەسوكارەكانیشیان مەترسیمان هەیە كە سیناریۆیەكیان بۆ دابڕێژرێت و دواتر تەرمەكانمان ڕادەست بكەنەوە.
نەهرۆ بورهان، برازای یەكێك لەو پێشمەرگانەی كە لەلایەن پاراستنی پارتییەوە بێسەروشێنكراوە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی 26 ڕۆژە مام مكە ناوی ( مەریوان عومەر) لەگەڵ پورزایەكی خۆی بەناوی ( نەریمان ڕەشید) بێسەروشێن كراون، بەجۆرێك كە كۆتاجار لە 14ی مانگی ڕابردوو هەردوكیان چوونەتە چەمچەماڵ بۆ كڕینی پێداویستی ئاژەڵداری.
ئاماژەی بەوەشكرد، مام و پورزاكەی خەڵكی گەرمیانن و كەسوكاری ئەنفالكراوانن، هاوكات پێشمەرگەی پارتی بوون، بەڵام دوای چوار ڕۆژ لە بێسەروشێونكردنیان مام چەند خولەكێكی كەم پەیوەندی بەهاوسەرەكەیەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندوون كە لە پاراستنی پارتی لە هەولێر دەستگیركراون و بەدوایدا نەگەڕێن، هاوكات پورزاكەشی بەهەمان شێوە پەیوەندی بە برایەكییەوە كردووە هەمان قسەی كردووە.
ئەو برازایەی ئەو دوو پێشمەرگە ڕفێندراوەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، زۆر هەوڵمانداوە كە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی قسە بكەین و زانیاریمان پێبدەن لەسەر شوێنی مانەوەیان، بەڵام هیچ زانیارییەكیان پێنەداوین، هاوكات پێمان وتوون هۆكاری دەستگیركردنەكەمان پێبڵێن بەلام ئەوەشیان پێنەوتوین، بۆیە ئێستا مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
نەهرۆ بورهان ئەوەشی وت، ئێستا ترسی ئەوەمان هەیە كە سینارۆیەك دابڕێژن و ئەو دوو پێشمەرگەیە تۆمەتبار بكە نبە تاوانێكی گەورە و دواتر بوتریت خۆیان كوشتووە، بۆیە داوا لەهەموو لایەك دەكەین بێنە سەرخەت و چارەنووسی ئەو دوو پێشمەرگەیەمان بۆ یەكلای بكەنەوە.
هەواڵی زیاتر
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
52 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
60 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
لەسەر کورد وەڵامی نەتانیاهۆ درایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
52 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
60 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









