
SNN
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ڕه‌نگه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نیشانه ئه‌رێنییه‌كانی پێشكه‌وتن به‌دیده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای نوێبونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ته‌لئه‌بیب و تاران له ناوچه‌كه‌دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیران، دۆناڵد تڕه‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت”، ده‌شڵێت “ئێمه له هه‌نگاوی كۆتاییداین بۆ ڕێككه‌وتنێكی زۆر باش له‌گه‌ڵ ئێران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، گفتوگۆیه‌كی “زۆر باش”ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه، ئێرانیش كه ئیسرائیل بۆردومان كردووه، ته‌لئه‌بیب وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كۆتاییهاتووه.
ئاشکرایکردووە، ئابوری ئێران له‌قه‌یراندایه و و پێویسته بگه‌نه ڕێككه‌وتن، هاوكات ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی پێشوی نێوان واشنتن و تارانی به “شكستێكی ته‌واو” وه‌سفكرد، گه‌مارۆی ئابوری ئێرانیشی به “باشتر” له بژارده‌ی سه‌ربازی زانی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هۆشداریه تونده‌كه‌ی له رێگریكردن له هه‌ڵگیرانی شه‌ڕ، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ئێستا “به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و ته‌نیا بۆ ئێستا” وه‌ستاوه.
هاوکات، ده‌سته‌ی ئیسرائیل له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌وه ڕایگه‌یاندوه، “سوپا شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گرێت به‌ڵام له باشوری لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌كانیان”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









