
SNN
ڕۆژنامەی “نيویۆرک تایمز”ی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی سەر بە سوپای ئەمریکا لە جۆری (ئەپاچی)، لە نزیك گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو رووداوەدا توانراوە دوو فڕۆکەوانەکە رزگار بکرێت، هاوکات هێشتا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕوون نییە؛ ئایا بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە، یان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و میکانیکییەوە بووە.
یەکێک لە سەرچاوەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە جەنگییە.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ دڵنیایی دا کە ئەو دوو فڕۆکەوانەی هێلیکۆپتەرەکەیان لە نزیک گەرووی هورمز کەوتبووە خوارەوە، تەندروستییان باشە و سەلامەتن.
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









