هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراق كەمترین ئاستی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو تۆماركردووە

پەیامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە گرفت بۆ هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان دروستبووە، بەجۆرێك لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا كەمترین داهات لە ففرۆشتنی نەوت بەدەستهاتووە، هاوكات هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش لەمانگی ڕابردوو بۆ20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەمانگی ڕابردوو نزیكەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا نێردراوە، هاوكات تێكڕای هەناردەی نەوت لەڕۆژێكدا دابەزیووە بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوت لەكاتێكدا بەرلە جەنگی ئێران هەناردەی ڕۆژانەی نەوت زیاتر بوو لە 200 هەزار بەرمیل.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لەمانگی ڕابردوودا لە بۆڕی نەوتی هەرێمەوە ڕۆژانە 233 هەزار بەرمیل نەوت لەمانگی ئایار هەناردە كراوە 213 هەزار بەرمیل نەوتی لە كێڵگەكانی كەركوك و حكومەتی ناوەندەوە بووە و 20 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم بووە.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە، لە مانگی ڕابردوو عێرا قبە تێكڕا لە مانگی ڕابردوو ڕۆژانە 329 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە، بەوجۆرەش داهاتی نەوتی عێراق بۆ یەكەمجار لە مانگێكدا كەمتر دەبێت لە ملیارێك دۆلار لەكاتێكدا نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیلی بە سێ كەشتی بە گەروی هورمزدا هەناردە كردوە كە ڕۆژانە 96 هەزار بەرمیل دەكات، ئەوەش كەمترین ئاستی هەناردەیە لە بیست ساڵی ڕابردوو.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









