لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیكەی 20 مەتر ئاو بەرز بووەتەوە

هەڵەبجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە ئەنجامی ئەو گۆڕانكارییە ئەرێنییەی كە لەمساڵدا لەكەشوهەوادا ڕوویدا و بوویە هۆی بارینی بڕێكی زۆر لە باران و بەفر، سەرەڕای سەڕێژكربوونی چەندین بەنداوی گەورە و بچوك، لەهەمان كاتیشدا ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە هەندێك شوێن تا 20 مەتر ئاو بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی پڕبوونی بەندا و پۆندەكانی سنورەكە و هەروەها باران بارین و بەفربارینی زۆری ئەمساڵ.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە تێكڕا لە وەرزی باران بارینی ئەمساڵدا بەگشتی لە هیچ شوێنێكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە پارێزگای سلێمانیشەوە دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی تۆمار نەكراوە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە ئاستی ئاوی ژێر زەوی زۆر زیادیكردووە و سەرجەم كۆگاكانی ئاوی ژێرزەوی بوژانەوەی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە بەتایبەت لە نزیك سەنتەری هەڵەبجە و سنوری ناحییەی سیروان و دەورو بەری.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ئەمساڵدا بەهۆی زۆری باران بارینەوە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەگوێرەی سرووشتی پێكهاتە جیۆلۆجییەكان و جۆری كۆگاكانی ئاو لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاواز بووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەررزبوونەوەی زیارتی تۆماركردووە، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە ەندیك ناوچە تەنها نزیكەی سێ مەتر تۆمار كرابوو.
هەواڵی زیاتر
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
37 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
59 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
لەسەر کورد وەڵامی نەتانیاهۆ درایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
37 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
59 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









