
عەلی حەمە سەعید-SNN
بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەك بەرزبوونەوەی نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین لەهەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بەراورد بە دوێنێ 70 دیناری دیكەی چووەتە سەر و هەر لیترێكی بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و 190 دینار فرۆشرا.
ئاكۆ شەریف، شۆفێر لە پارێزگای هەولێر بەSNNی راگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین لە هەولێر بەردەوامە لە بەرز بوونەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 70 دینار گرانتر بووە، بەجۆرێك دوێنێ لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بە هەزار و 120 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بۆ هەزار و 190 دینار بەرز بووتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆرەكانی دیكەی بەنزین لە موحەسەن و سۆپەر بەهەمان شێوە ئەوانیش گران بوون، بەجۆرێك دوینێ بەنزینی موحەسن بە هەزار و 440 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە هەزار و 500 دینارە، بەهەمان شێوە دوێنێ بەنزینی سۆپەر بە هەزار 550 دینار بوو بەلام ئەمڕۆ بە هەزار و600 دینار دەففرۆشرێت بە شۆفیران.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNنرخی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە بەجێگیری و وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی ئەو تۆیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، بەجۆرێك لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 900 تا 950 دینار و بەنزینی موحەسەن بە هەزارو 150 دینار و سۆپەریش بە هەزار و 250 دینارە.
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









