مەرجەکانی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان ئاشكرا دەبن

SNN –
کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، چەند مەرجێکی سەرەکی و بنەڕەتییان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دیاریکردووە، کە تێیدا ڕەهەندەکانی ئەمنی و دارایی لە پێشەنگی داواکارییەکانیاندایە.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری عێراق مەرجەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
یەکەم: پاراستنی کێڵگەکان لە هێرشی درۆن و مووشەک
کۆمپانیا بیانییەکان وەک مەرجی یەکەم و لەپێناو مسۆگەرکردنی سەلامەتی دامەزراوەکان، ستافە هونەرییەکان و ئەندازیارە بیانییەکانیان، داوا دەکەن کێڵگە و بیرە نەوتییەکان لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و مووشەکی بپارێزرێن و زەمینەیەکی ئارام بۆ کارەکانیان دابین بکرێت.
دووەم: دانانی میکانیزمێکی ڕوون بۆ شایستە داراییەکان
داوا دەکەن میکانیزمێکی شەفاف و ڕوون دابنرێت کە گەرەنتی پێدانی ڕێکوپێک و بەردەوامی شایستە داراییە نوێیەکانیان بکات هاوشانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بە شێوازێک کە تەواو بگونجێت لەگەڵ هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراقدا.
سێیەم: پابەندبوون بە دانەوەی قەرز و شایستە کۆنەکان
کۆمپانیاکان جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دانەوەی سەرجەم قەرز و شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانی ڕابردوویان دەکەنەوە، کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوە دواکەوتووە.
چوارەم: پرسی کۆمپانیای DNOی نەرویجی
کێشەی کۆمپانیای نەوتی نەرویجی DNO لە پێشەنگی بەربەستەکاندایە؛ ئەم کۆمپانیایە پێشتر بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەگرێت، تا ئەو کاتەی کێشەی شایستە دواکەوتووەکانی چارەسەر دەکرێت، کە بڕەکەی بە نزیکەی 1 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









