
مووچە و بودجە
SNN-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی قۆناغێکی نوێی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ، کە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە تەرخانکراوە.
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی شەشەمین قۆناغی پارەی گەنمی جووتیاران دراوە، کە کۆی گشتیی گوژمەکە 41 ملیار و 450 ملیۆن دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی SNN، وردهكاریی دابەشبوونی پارەکە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی دارایی جووتیاران بەم شێوازەیە:
یەکەم: دابەشبوونی گوژمەی قۆناغی شەشەم بەسەر پارێزگاکاندا
پارێزگای سلێمانی: 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار.
پارێزگای هەولێر: 13 ملیار و 717 ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆک: 10 ملیار و 875 ملیۆن دینار.
دووەم: کۆی گشتیی شایستە داراییەکانی ئەمساڵ کۆی گشتیی مافی دارایی و شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ، بڕی 301 ملیار و 507 ملیۆن دینار بووە.
سێیەم: کۆی پارەی وەرگیراو تاوەکو ئێستا لەگەڵ گەیشتن و دابەشکردنی ئەم گوژمە نوێیەی قۆناغی شەشەم، کۆی ئەو پارەیەی کە تاوەکو ئێستا بە فەرمی دراوەتە جووتیارانی هەرێم دەگاتە 159 ملیار و 752 ملیۆن دینار.
چوارەم: ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدا ماوەتەوە بە خەرجکردنی ئەم قۆناغە، هێشتا بڕی 141 ملیار و 755 ملیۆن دینار لە پارەی گەنمی جووتیاران لای حکوومەتی عێراق ماوەتەوە. بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە ڕێگەی قۆناغەکانی داهاتووەوە ئەو بڕە پارەیەش ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









