فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو پێنج فسفۆر ئاراسته‌ى ناحیه‌ى گاپیلۆن ده‌كات

ئاگرکەوتنەوە
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى گاپیلۆن رایده‌گه‌یه‌نێت :”پێنج فسفۆرى ئاراسته‌ى ناحیه‌ى گاپیلۆن كراوه له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌رێكى نه‌ناسراوه‌وه و له ئێستا تیمه‌كان سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه”.
شاهۆ عوسمان، قائمقامى قه‌زاى شارباژێر به snnى راگه‌یاند :”سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌رێكى نه‌ناسراو پێنج فسفۆرى ئاراسته‌ى ناحییه‌ى گاپیلۆن كردوه به هۆیه‌وه ئاگر له‌و شوێنه كه‌وتۆته‌وه و هه‌ندێ پووش و پاوه‌ن سوتاوه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بووه”.
وتیشى”تیمه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و رووداوه و هێشتا نه‌زانراوه ئه‌و فڕۆكه‌یه هى چ ووڵاتێك بووه كه ئه‌و تیشكانه‌ى خستۆته خواره‌وه، ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان له رووداوه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه”.
هاوكات روونى كردوه”هۆكارى خسته‌نه خواره‌وه ئه‌و فسفۆرانه نه‌زانراوه ئاخۆ به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و فڕۆكه‌یه هاتۆته ناوچه‌كه,به‌و حاڵه‌ته‌ش ناوترێت بۆردوومان”.



شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









