سەدر بۆ حکومەتی عێراق: کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن

SNN
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان وڵاتەکە بهێنێت لەپێناو رەوشی تەندروستی هاووڵاتیاندا.
موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا ئایەتێکی خوای گەورەیە و ئەوانەی باوەڕ بە بوونی ئەو پەتایە ناکەن، تواناکانی خوای گەورە بە کەم دەبینن.
سەدر داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کۆتایی بە هەموو خۆپیشاندانەکان و زیارەتی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە بهێنێت، چونکە پەتای کۆرۆنا مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە.
سەدر داوا لە هاووڵاتیانی عێراقیش دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و گیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
ئەم داوایەی رابەری رەوتی سەدر لەکاتێکدایە، ناوبراو پێشتر خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی گەندەڵکاری رێکدەخست.
حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشاندایە، تا ئێستا لە عێراق 12 هەزار و 366 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 36 کەس گیانیان لەدەستداوە.

عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









