
عومەر چەلیک
SNN
عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەڵێت، هیچ کەسێک لەسەر ئەم زەوییە باوەڕی بەوە نییە سوپای ئیسرائیل کە کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دەدات، سوپایەکی ئەخلاقییە.
چەلیک لە لێدوانێكدا ئیدانەی قسەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیی کرد، بەهۆی ئەوەی ئەردۆغانی بە دیكتاتۆر ناوبردبوو، بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی كورديش تۆمەتباری كرد، دەڵێت “ناتانیاهۆ لە لێدوانەکانیدا تورکیای تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی جینۆساید دژی کورد، ئەمە پڕوپاگەندەی ڕەشە کە زۆرجار پەنای بۆ دەبات.”
وتوویەتی، ئەمە لایەنێکی بە ئازار هەیە، ئەویش ئەوەیە، کاتێک هێرشیان کردە سەر ئێران، هەوڵیان دا برا کوردەکانمان لە ئێران و عێراق وەک بەکرێگیراو بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، بەڵام برا کوردەکانمان لە عێراق و ئێران بە ژیرانە لە دیوی راستی مێژوو وەستان و نەچوونە پاڵ ئەم تۆڕە ئەنجامدەرەی کۆمەڵکوژی.
ئاماژە بەوەدەکات، هەر بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات سیاسەتی بەكارهێنانی كورد لە دژی تورکیا پەیڕەو بکات، لەگەڵ هەندێک عەرەب و برا دروزەکانمان و برا نوسەریەکانمان و برا عەلەوییەکانمان هەمان شت دەکات، هەروەها هەوڵدەدات ئەم کارە لەگەڵ هەندێک لە برا شیعەکانمان بکات، ئیتر کەس باوەڕ بە درۆی ئەم تۆڕەی تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکان ناکات.
وتەبێژی ئاکەپە وتیشی: هەرکاتێک باس لە دەستەواژەی جینۆساید کرا، یەکەم شت کە دێتە بەرچاو تۆڕەکەی ناتانیاهۆیە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
حوزهیران 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
14 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
59 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
لەسەر کورد وەڵامی نەتانیاهۆ درایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرنامە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریگەریی لەسەر مووچە دەبێت
14 چرکە لهمهوپێش -
ترەمپ لە دوای ئێران هەنگاو بۆ چ وڵاتێکی دیکە دەنێت؟
59 خولهك لهمهوپێش -
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









