پارێزگایهك 47 پلەى سهدی تۆمار دەکات… پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

SNN
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئهمڕۆ ههینی 12ى 6ى 2026، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بهوهدا كه خۆڵبارینێكی سووك لهچهند ناوچهیهك ڕوو دهدات و ههروهها ناجێگیری لە پلەکانی گەرمیدا دهبێت، بە شێوەیەک کە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلە تۆمار دەکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەکە، کەشوهەوای سبەی شەممە، لە سەرتاسەری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی نزیک دەبن لەوەی کە لە ڕۆژانی پێشتردا تۆمارکراون.
پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بۆ پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
سڵێمانی: 36 پلەی سهدی
دهۆک و نەینەوا: 37 پلەى سهدی
هەولێر: ٣٨ پلەى سهدی
ئەنبار: ٤٠ پلەى سهدی
کەرکوک و دیالە: ٤١پلەى سهدی
بەغداد، سەڵاحەددین، کەربەلا و بابل: ٤٢ پلە
نەجەف، واست، دیوانییە و میسان: ٤٤ پلە
زیقار و موسەنا: ٤٦ پلە
بەسرە: ٤٧ پلە
بەیاننامەکە تیشکی خستووەتە سەر کەشی ڕۆژی یەکشەممە و ڕایگەیاندووە: “کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، با لە باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند هەڵ دەکات، لە کاتەکانی ڕۆژدا ناوبەناو چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، هاوکات پلەکانی گەرمیش وەک خۆیان جێگیر دەمێننەوە.”
سەبارەت بە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، کەشناسی ئاشکرای کردووە کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرمی لە تەواوی عێراقدا کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن.
لەکۆتاییدا، بەیاننامەکە ڕوونکردنەوەی لەسەر کەشی ڕۆژی سێشەممە داوە و ئاماژەی بەوە کردووە: “کەشەکە هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام با لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری عێراق چالاک دەبێت و تۆزێکی سووک دروست دەکات، هەروەها پلەکانی گەرمی لە ناوچەکانی ههرێمی كوردستان و ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی باشوور وەک خۆیان جێگیر دەبن.”
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی جەنگەوە هۆشداریی دەدات
حوزهیران 11, 2026هێلیکۆپتەرێک لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە
حوزهیران 9, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیكەی 20 مەتر بەرز بووەتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
جێگری سەرۆک خۆی ئامادە دەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیكەی 20 مەتر بەرز بووەتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









