لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیكەی 20 مەتر بەرز بووەتەوە

0
73

عەلی حەمە سەعید-SNN

لە ئەنجامی ئەو گۆڕانكارییە ئەرێنییەی كە لەمساڵدا لەكەشوهەوادا ڕوویدا و بوویە هۆی بارینی بڕێكی زۆر لە باران و بەفر، سەرەڕای سەڕێژكربوونی چەندین بەنداوی گەورە و بچوك، لەهەمان كاتیشدا ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخخۆیەوە بینیوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە هەندێك شوێن تا 20 مەتر ئاو بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی پڕبوونی بەندا و پۆندەكانی سنورەكە و هەروەها باران بارین و بەفربارینی زۆری ئەمساڵ.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە تێكڕا لە وەرزی باران بارینی ئەمساڵدا بەگشتی لە هیچ شوێنێكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە پارێزگای سلێمانیشەوە دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی تۆمار نەكراوە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە ئاستی ئاوی ژێر زەوی زۆر زیادیكردووە و سەرجەم كۆگاكانی ئاوی ژێرزەوی بوژانەوەی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە بەتایبەت لە نزیك سەنتەری هەڵەبجە و سنوری ناحییەی سیروان و دەورو بەری.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ئەمساڵدا بەهۆی زۆری باران بارینەوە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەگوێرەی سرووشتی پێكهاتە جیۆلۆجییەكان و جۆری كۆگاكانی ئاو لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاواز بووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەررزبوونەوەی زیارتی تۆماركردووە، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە ەندیك ناوچە تەنها نزیكەی سێ‌ مەتر تۆمار كرابوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this