ڕاوێژکاری دارایی عهلى زەیدی بۆ فەرمانبەران: مووچەکانتان مسۆگەرە و دابینکردنی پاره کاری وەزارەتی داراییه

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی
SNN
، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکى ئهنجوومهنى وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەیینی (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) دڵنیایی دایە فەرمانبەران و خانەنشینان و ڕایگەیاند کە حکوومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی “بغداد الیوم” ڕایگەیاند: “عەلی زەیدی، سەرۆکى حكوومهت فیدراڵ، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکان پابهندبوونێكی بنهڕهتییه و نابێت دهستى لێبدرێت، بۆیه دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا خەرج بکرێن، حکوومەتیش کار بۆ دابینکردنی پارەی پێویست دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەبێ کێشە بەردەوام بێت.”
ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران داوای لە هاووڵاتیان کرد کە هیچ دڵەڕاوکێیەکیان نەبێت و گوتی: “ژمارەی ئەو کەسانەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن لە مووچە و دەرماڵە حکوومییەکان دەگاتە نزیکەی ٩ ملیۆن کەس. ئەگەر خێزانەکانیشیان هەژمار بکرێت، ئەم پارەیە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی بەسەر بژێویی نزیکەی ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی عێراقییەوە هەیە، بۆیە دابینکردنی ئەم شایستەییە بە ئەرکی سەرەکیی دەوڵەت دادەنرێت.”
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوتەوە، عێراق ڕووبەڕووی تەحەدا بووەتەوە، بەڵام پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هاووڵاتیان لە ڕێگەی دابینکردنی بەردەوامی مووچەوە، لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەکانی دارایی دەوڵەتەوە دەمێنێتەوە.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









