ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە

0
4

SNN-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (12ـی حوزەیرانی 2026)، ئاژانسی “مێهر”ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەیەوە، دەقی ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆنی بڵاوکردەوە، کە لە 14 بەندی سەرەکی پێکدێت و تێیدا مەرجی قورس بۆ لایەنی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانی جێگیرکراوە.

خاڵە هەرە گرنگەکانی ڕەشنووسەکە:

ئازادکردنی داراییەکان: ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار لە سامانە بلۆککراوەکانی ئێران لە ماوەی 60 ڕۆژدا.

ڕاگرتنی شەڕ: ڕاگرتنی هەمیشەیی و دەستبەجێی شەڕ و پێکدادان لە سەرجەم بەرەکانی جەنگ، بە لوبنانیشەوە.

سەروەریی خاک و گەمارۆکان: پابەندبوونی ئەمریکا بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و ڕێزگرتن لە سەروەریی ئێران، لەگەڵ هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی دەریایی لە ماوەی 30 ڕۆژدا.

کشانەوەی هێزەکان: واشنتۆن پابەند دەکرێت بە کشانەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران، کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی 30 ڕۆژدا، و نەهێشتنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە.

کەرتی نەوت و وزە: ڕاگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران، لەگەڵ پێدانی مافی تەواو بە تاران بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکانی.

قەرەبووکردنەوەی زیانەکان: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بڕی 300 ملیار دۆلار بە ئێران دەدەن بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە بە وڵاتەکە گەیشتوون.

دۆسیەی ئەتۆمی: جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی ئێران بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوە و بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

چاودێری و بڕیاری کۆتایی: پێکهێنانی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، و بڕیاری کۆتایی ئەم ڕەشنووسەش بەستراوەتەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

مەرجی کۆتایی تاران بۆ واژۆکردن:
لە خاڵی کۆتایی ڕەشنووسەکەدا هاتووە، کە هیچ دانوستانێکی کۆتایی ئەنجام نادرێت تاوەکو نیوەی پارە بلۆککراوەکان (12 ملیار دۆلار) ڕادەستی تاران نەکرێتەوە، هاوکات پێویستە سەرجەم سزاکان هەڵبگیرێن و خاڵەکانی سەرەوە بەتەواوی جێبەجێ بکرێن

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this