نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو

FILE PHOTO: Benjamin Netanyahu speaks during a ceremony where Israel President Isaac Herzog hands him the mandate to form a new government following the victory of the former premier's right-wing alliance in this month's election at the President's residency in Jerusalem November 13, 2022. REUTERS/ Ronen Zvulun/File Photo
SNN-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (12ـی حوزەیرانی 2026)، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک لێدوانی توند و هۆشداریدەرانەی دژ بە ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تەواوی ژیانی بۆ ڕێگریکردن لە تاران تەرخان کردووە.
“ئێران دەیەوێت دەوڵەتی جوو لەناو ببات”
نەتانیاهۆ لە لێدوانەکانیدا هێڵە سوورەکانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: “ئێران هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ تێکدان و لەناوبردنی دەوڵەتی جوو، منیش تەواوی ژیانی خۆم تەرخان کردووە بۆ ڕێگریکردن لەوان لە جێبەجێکردنی ئەو کارە”. جەختیشی کردەوە: “تا ئەو کاتەی من وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستەکەمدا بم، بە هیچ شێوەیەک ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
هاوئاهەنگیی نەتانیاهۆ و ترەمپ
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تیشکی خستە سەر ڕۆڵی خۆی و سەرۆکی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تاران و وتی: “من و دۆناڵد ترەمپ بەتەواوی هاوڕا و کۆکین لەسەر ئەوەی کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”. ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر هێز و پێداگریی ئەو نەبووایە، ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەدەستهێنابوو بۆ ئەوەی ئیسرائیلی پێ تێکبشکێنێت.
ئەم کاردانەوە توندانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ میدیاکانی ناوچەکە دەقی ڕەشنووسێکی لێکتێگەیشتنی نوێی 14 خاڵییان لە نێوان واشنتۆن و تاراندا بڵاوکردەوە، کە تێیدا مۆڵەتێکی 60 ڕۆژە بۆ دانوستان لەسەر سێ دۆسیەی سەرەکی (ئەتۆم، سزاکان، و قەرەبووکردنەوە) دیاریکراوە و بووەتە هۆی دروستبوونی کاردانەوەی فراوان لەسەر ئاستی ناوچەکە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









